
لە دەرمانخانەی لاژاك · هەولێر
32,000 د.ع
بەردەست نییە
ئەم بەرهەمە (The Ordinary Multi-Peptide Serum for Hair Density) یەکێکە لە پڕفرۆشترین بەرهەمەکانی براندی زە ئۆردیناری، کە تایبەت کراوە بۆ ئەوانەی کێشەی تەنکبوونی قژ و وەرینی قژیان هەیە. ئەمە سێرومێکی پزیشکییە و کار لەسەر ڕەگی قژەکە دەکات بۆ ئەوەی قژەکە پڕتر و تەندروستتر دەربکەوێت. ئەم سێرومە کۆمەڵێک تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی تێدایە (وەک REDENSYL و Procapil) کە ڕاستەوخۆ کار لەسەر پیازەی قژ دەکەن. تایبەتمەندییەکان: زیادکردنی چڕی قژ: یارمەتی زۆرکردن و پڕکردنەوەی ئەو شوێنانە دەدات کە قژیان تەنک بووە. بەهێزکردنی ڕەگی قژ: ڕێگری دەکات لە وەرینی زووی قژ و تاڵەکان ئەستوورتر دەکات. تەندروستی پێستی سەر: خوێن هاتوچۆ لە پێستی سەردا زیاد دەکات، کە ئەمەش بۆ گەشەی قژ زۆر گرنگە. پێکهاتەی سووک: وەک ئاو وایە، قژەکە چەور ناکات و نالکێنێت (پێویست بە ششتن ناکات دوای بەکارهێنان). بەکارهێنان: شەوان چەند دڵۆپێکی کەم بدە لە پێستی سەرت (نەک تاڵە قژەکە) و بە پەنجە مەساجی بۆ بکە. پێویست ناکات دوای لێدانی قژت بشۆیت.
خواردن. بەقاڵی. یاری. کۆمەڵایەتی. AI. پارەدان. و زۆر زیاتر.