
لە دەرمانخانەی لاژاك · هەولێر
31,000 د.ع
بەردەست نییە
ئەمە ماسکێکی قوڕی (Clay Mask)ی تایبەتە کە خەڵوزی تێدایە، کار دەکات بۆ دەرهێنانی پیسی و چەوری ناو کونیڵەکان و بچووککردنەوەیان بەبێ ئەوەی پێست وشک بکاتەوە. تایبەتمەندییەکان: پاککردنەوەی قووڵ: خەڵوز وەک موگناتیس پیسی و چەوری ژێر پێست ڕادەکێشێت. تەقشیری سوک: ماددەی (Calamine) و (Salicylic Acid)ی تێدایە کە ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکەن. گۆڕانی ڕەنگ: کاتێک مەساجی پێ دەکەیت، ڕەنگە پەمەییەکەی دەگۆڕێت بۆ خۆڵەمێشی، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە خەڵوزەکە کارا بووە. هێورکەرەوە: بە پێچەوانەی ماسکە قوڕەکانی تر، ئەمەیان زۆر بە ئاسانی دەشۆرێت و پێست زۆر نەرم جێدەهێڵێت. بەکارهێنان: دوای شتنی دەموچاو، چینێکی تەنک بدە لە پێستت (بەتایبەت سەر لووت و ناوچەوان)، دوای ٥ بۆ ١٠ خولەک کە ڕەنگەکەی گۆڕا، بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
خواردن. بەقاڵی. یاری. کۆمەڵایەتی. AI. پارەدان. و زۆر زیاتر.