
لە دەرمانخانەی لاژاك · هەولێر
9,000 د.ع
بەردەستە
ئەمە پارچە لکێنەرێکی زۆر تەنکە کە دەخرێتە سەر زیپکە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا چەوری و پیسی ناو زیپکەکە هەڵبمژێت و بە خێرایی وشکی بکاتەوە. تایبەتمەندییەکان: دیزاینی Ultra-Slim: ئەوەندە تەنکە وەک پێستی دووەم وایە، بە ئاسانی دیار نییە و مەیکئەپ زۆر بە جوانی بەسەریدا دەنیشێت. ماددەی Hydrocolloid: ئەم ماددەیە پیسی و ئەو ئاوە سپییەی ناو زیپکەکە ڕادەکێشێت و وادەکات زیپکەکە زوو تەخت ببێتەوە. پاراستنی زیپکە: ڕێگری دەکات لەوەی دەست لە زیپکەکە بدەیت یان بەکتریای دەرەکی بچێتە ناو برینەکە. نەهێشتنی پەڵە: چونکە ڕێگری دەکات لە تەقاندنی زیپکەکە، ناهێڵێت شوێنەوار و پەڵەی ڕەش جێبمێنێت. بەکارهێنان: پێستی دەموچاوت پاک بکەرەوە و وشکی بکەرەوە (پێش سێروم و کرێم)، پاشان یەکێک لە پاشکۆکان بخەرە سەر زیپکەکە. بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک یان تا شەو پێوەی بێت.
خواردن. بەقاڵی. یاری. کۆمەڵایەتی. AI. پارەدان. و زۆر زیاتر.