
Cliniva Beauty Lab Biberiye Yağı (Rosemary Oil)
24,000د.ع
بەردەستە
ئەمە ڕۆنێکی سروشتی چڕە کە کار دەکات بۆ بەهێزکردنی ڕەگی قژ، ڕێگری لە هەڵوەرین و هاندانی گەشەی قژی نوێ. هەروەها بۆ پێستیش وەک دژە ئۆکسان و پاککەرەوەیەک کار دەکات. تایبەتمەندییەکان: بۆ قژ: سوڕی خوێن لە پێستی سەردا چالاک دەکات، ئەمەش وا دەکات قژەکە خێراتر درێژ ببێتەوە و پڕ ببێت. بۆ کڕێش: خاوەنی سیفەتی دژە بەکتریایە و کڕێش و خوران ناهێڵێت. بۆ پێست: دەتوانرێت بۆ پاککردنەوەی پێستی چەور و کەمکردنەوەی کونیلەکان بەکاربێت (دەبێت تێکەڵ بە ڕۆنێکی تر بکرێت). بۆ هزر: بۆنی ئەم ڕۆنە سەرنج و تەرکیز زیاد دەکات و ماندوێتی مێشک ناهێڵێت. بەکارهێنان: بۆ قژ، چەند دڵۆپێکی تێکەڵ بە ڕۆنی (گوێزی هیندی یان جۆجۆبا) بکە و مەساجی پێستی سەری پێ بکە، دوای ٢ کاتژمێر بیشۆ.
نرخ و بەردەستی ڕاستەوخۆ لە ئەپەکەدا نوێ دەبنەوە.








