
لە دەرمانخانەی لاژاك · هەولێر
13,000 د.ع
بەردەست نییە
.وەسفی بەرهەم (Description) بێ کحول، بێ کڕێش و بێ خورانی سەر. بۆ قژی لوول، پێچخواردوو و شەپۆلاوی سروشتی. ستایل (Style) سووکە لەسەر قژ: بەبێ ڕەقکردنی تاڵەکانی قژ، ڕاگرتنێکی نەرم و سروشتی دەبەخشێت. تەندروست و پاک: بەبێ ڕۆنی کانزایی، سولفات، پارابین، سیلیکۆن، پارافین، فتالیت، یان پرۆپیلین گلایکۆڵ. دۆستی ژینگە: تاقیکردنەوەی لەسەر ئاژەڵ نەکراوە (Cruelty Free). گونجاوە بۆ: جۆری ٢: قژی شەپۆلاوی (Type 2 waves) جۆری ٣: قژی لوول (Type 3 Curls) جۆری ٤: قژی زۆر لوول و پێچخواردوو (Type 4 coils) بۆچی ئەم بەرهەمە کاریگەرە؟ ئەم بەرهەمە بە کەرەی شیا (Shea Butter) دەوڵەمەند کراوە بۆ خۆراکپێدانی تاڵەکانی قژ، هەروەها هەنگوینی تێدایە کە یارمەتی پاراستنی شێداری قژەکە دەدات و لە هەڵوەرین و شکانەوە دەیپارێزێت. شێوازی بەکارهێنان (Suggested use) ١. قژت بکە بە چەند بەشێکەوە و بڕێکی پێویست لە بەرهەمەکە بدە لە هەر بەشێکی. ٢. بە شانە یان بە پەنجەکانت بە یەکسانی بەسەر قژتدا بڵاوی بکەرەوە. ٣. بۆ دەستکەوتنی باشترین ئەنجام و ستایلێکی درێژخایەن: سەرەتا کرێمی (Cantu Leave-In) بەکاربهێنە. دواتر کرێمی ستایلینگ (Cantu Styling Cream). لە کۆتاییدا جێڵی (Cantu Styling Gel) لێ بدە بۆ ئەوەی لوولیی قژەکە بە جوانی دیار بێت و جێگیر بێت.
خواردن. بەقاڵی. یاری. کۆمەڵایەتی. AI. پارەدان. و زۆر زیاتر.