
لە دەرمانخانەی لاژاك · هەولێر
5,000 د.ع
بەردەستە
لۆشنی کالاماین و زینک ئۆکساید (Calamine & Zinc Oxide Lotion) ئەم لۆشنە چارەسەرێکی زۆر خێرا و کاریگەرە بۆ ئارامکردنەوەی پێست و نەهێشتنی خوران و سووتانەوە. وەک قەڵغانێکی فێنککەرەوە کار دەکات لەسەر پێستی بێزاربوو. تایبەتمەندییەکان: ئارامکەرەوەی خێرا: هەستی خوران و کزانەوە کە بەهۆی حەساسییەت یان بەرکەوتنی ماددەی کیمیایی دروست دەبێت، خێرا کپ دەکاتەوە. دژە هەوکردن (Zinc Oxide): زینکەکە یارمەتی زوو چاکبوونەوەی برینە وردەکان و سووربوونەوەی پێست دەدات. وشککردنەوەی زیپکە: دەتوانرێت بەکاربێت بۆ وشککردنەوەی ئەو زیپکانەی کە "ئاو"یان تێدایە یان هەوکردنی توندیان هەیە. چارەسەری سوتانی خۆر: پێست سارد دەکاتەوە و ناهێڵێت پاش سوتان بە خۆر تووشی کڕێش و ئازار بێت. بەکارهێنان: پێش بەکارهێنان باش ڕایوەشێنە. بڕێکی گونجاو بدە لەو شوێنەی کە پێویستییەتی و لێی بگەڕێ تا وشک دەبێتەوە.
خواردن. بەقاڵی. یاری. کۆمەڵایەتی. AI. پارەدان. و زۆر زیاتر.