
لە دەرمانخانەی مەنبە ئەلدەوا · هەولێر
6,000 د.ع
بەردەستە
گیراوەی BioGripin دەرمانێکی تێکەڵەیە لە هەریەکە لە هێمنکەرەوە و دژە پلەی گەرمی بەرز (پاراسیتامۆڵ)، دژە هیستامین (کلۆرفینیرامین مالیەیت) و دژە کۆکە (ئۆکسۆلامین سیترەیت) کە چارەسەری کۆکە دەکات لەرێگەی کەمکردنەوەی دەردانەکان بەهۆی کاریگەرییە شلکەرەوەکەی. • بەکاردێت بۆ هەوکردنە سووکەکانی بەشی سەرەوەی رێڕەوی هەناسە وەک ئەنفلەوەنزا، هەڵامەت و پەتا، وە لە نەخۆشییە هەستیارییەکانی وەک ئازار، تا، پژمین، کۆکە، ئاوهاتن لە لووت، و هەڵاوسانی لووت کە لە نەخۆشییە هەستیارییەکان دەبینرێن. - چۆنیەتی بەکارهێنان: • منداڵانی سەروو 12 ساڵ و گەوران: 1-2 مڵاک (پێوانەی 5-10 مڵ) بۆ هەر جارێک. دەتوانرێت رۆژانە 3-4 جار دووبارە بکرێتەوە لە هەر 6-8 کاتژمێر جارێک. دەتوانیت بەلایەنی زۆرەوە 8 مڵاک وەربگریت لە رۆژێکدا، بەڵام پێویستە لەم بڕە زیاتر نەبێت. • منداڵانی نێوان 6-12 ساڵی: 1 / 2-1 مڵاک (پێوانەی 2.5-5 مڵ) بۆ هەر جارێک. دەتوانرێت رۆژانە 3-4 جار دووبارە بکرێتەوە لە هەر 6-8 کاتژمێر جارێک. دەتوانیت بەلایەنی زۆرەوە 4 مڵاک وەربگریت لە رۆژێکدا، بەڵام پێویستە لەم بڕە زیاتر نەبێت.
خواردن. بەقاڵی. یاری. کۆمەڵایەتی. AI. پارەدان. و زۆر زیاتر.